کرێکارێکی خەڵکی بانە بە هۆی ڕووداوەی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی بانە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٤ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٠:١٢

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی بانە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٠١٩ (٣ی فێوریەی ٢٠٢٠)، کرێکارێکی ئاڵماتۆربەند لە گەڕەکی ئەحمەدئاوای شاری بانە لە کاتی کار کردن بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کرێکارە تەمەن ٣٦ ساڵەی ”خالید ڕەحیم زادە“ خەڵکی گوندی ”بڵەسەن“ ڕاگەیاندووە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە گەیشتووە، ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و ئەندامی ڕێکخراوی کرێکارانی ساختمانی بانە بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە