کرێکارێکی سنەیی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی کورد بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

١٧ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٢:٤٠

 

هەنگاو: کرێکارێکی کورد بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی جوارشەممە (١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٨ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، کرێکارێکی خەڵکی سنە لەکاتی کار کردن لە شاری بانە و بەهۆی بەربوونەوە لە نۆهەمی سێهەمی بینایەکی نیوەکارە، گیانی لە دەست دا.

هەواڵنیری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کرێکارە تەمەن ٣٥ ساڵەی ”فواد فراقی“ خەڵکی سنە ڕاگەیاندووە.

فواد لە شاری بانە سەرقاڵی کاشیکاری بووە. ناوبراو خێزاندار و باوکی کچێکی چووکەش بووە.

بە وتەی سەرچاویەکی ئاگادار، ناوبراو، بە هۆی بەربوونەوە لە نۆهەمی سێهەم دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە