کرێکارێکی کورد لە باکووری ئێران گیانی لە دەست دا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە، لەکاتی کار کردن لە باکووری ئێران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٠ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٤:٤٦

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە، لەکاتی کار کردن لە باکووری ئێران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”بێساران“ سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە بە ناوی ”سینا عەلیڕەمایی“لە کاتی کار کردن لە شاری ئامۆل کە لە باکووری ئێران هەلکەوتووە، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارە لاوە کە کاتی کار کردن لە بینایەکی چەند نهۆمی و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، تەرمی سینا لە پزیشکی دادوەریی شاری ئامۆل ڕاگیراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە