کرێکارێکی کێڵگەی ماسی بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی داڵاهۆ کە لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ماسی لەشاری جوانڕۆ ئیشی دەکرد، بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.

٢٤ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٣:٠٩

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی داڵاهۆ کە لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ماسی لەشاری جوانڕۆ ئیشی دەکرد، بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (٢٣ی جۆزەردانی ٢٠١٩)، ١٣ی ژوئەنی ٢٠١٩)، کرێکارێکی کێڵگەی  بەخێوکردنی ماسی سپیوەری جوانڕۆ بە ناوی ”ئەمیر پاڵانی“ لە کاتی کار کردندا بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.

ئەمیر پاڵانی خەڵکی شارۆچکەی ڕێژاو سەر بە شاری داڵاهۆ بووە و لەو کێڵگەیە سەرقاڵی کار کردن بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە