کوژران و بریندار بوونی دوو هاووڵاتی لە شارۆچکەی ڕەبەت بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابرددودا هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت لە پارێزگای ئورمیە هاووڵاتییەکی کوردیان ک

٢٩ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٢٠:١٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابرددودا هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت لە پارێزگای ئورمیە هاووڵاتییەکی کوردیان کوشتووە و هاووڵاتییەکی دیکەیان دوای بریندار کردن دەستبەسەر کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٦ی ئاوریلی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گەڕەکێکی شارۆچکەی ڕەبەت چەند هاووڵاتیی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا کەسێک بە ناوی “خالید ڕەسووڵی” تەمەن ٣٥ ساڵ دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاووڵاتییەکی دیکەش بە ناوی “ئیبراهیم عەلی” بە سەختی بریندار کراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی هێندێک زانیاری کە بڵاو بووەتەوە، خالید ڕەسووڵی خۆی ئەندامی دام و دەزگا ئەمنییەکان بووە و بە بیانووی قاچاجی چەک و چۆڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە.

هەنگاو لەئێستادا بە فەرمی ناتوانێ تۆمەتی قاچاخی چەکووچۆڵ بۆ ناوبراو پشتڕاست یان ڕەد بکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە