کوژران و بریندار بوونی سێ کاسبکاری کورد لە ئەهواز، پیرانشار و خۆی

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لە سێ ڕووداوی جیادا دوو کاسبکاری کورد بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز و پیرانشار گیانیان لە دەست.

١٨ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٤:٢٢

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لە سێ ڕووداوی جیادا دوو کاسبکاری کورد بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز و پیرانشار گیانیان لە دەست دا و کاسبکارێکی دیکەش لە خۆی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنج شەممە (١٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٨ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری ئەهواز کە لەباشووری رۆژئاوای ئێران هەڵکەوتووە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی لاوێکی کورد کردووە و شۆڤێرەکەیان کوشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کاسبکارە لاقەی ”فارۆق فەیزی“  تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی ئیسماعیل و دانیشتووی گوندی تەنگیوەری کامیاران ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە و بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری پیرانشار ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی مەهابادییان دایە بەر دەستڕیژی گوللە و لەئاکامدا شۆڤێری ئەو ئۆتۆمبێلە بە ناوی ”سەلاح ئیسفەند وەند“ تەمەن ٢٨ ساڵ گیانی لە دەست دا.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە (١٦ی خەزەڵوەر / ٧ی نۆڤەمبر)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە تەقەیان لە یۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی قوتوور بە ناوی ”مەنسوور پەرویزی“ کردووە و شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەیان بە سەختی بریندار کردووە.

هێزە چەکدارەکانی ئێران بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیە لە ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتیانە کردووە و ئەمە لە حاڵیکدا بووە کە دوو کەس لەوانە هیچ بارێکیان پێ نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە