کوژرانی کاسبکارێکی مەهابادی لە پیرانشار

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران کە شاری پیرانشار بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و شۆڤیرەکەیان کوشت.

١٧ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١١:٠٩

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران کە شاری پیرانشار بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و شۆڤیرەکەیان کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە (١٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٨ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئیران لە شاری پیرانشار و لە شوێنێک بەناوی کۆسە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کاسبکارە کوردەی ”سەلاح ئیسفەند وەند“ تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی مەهاباد ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو هێزانە لە کاتێکدا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی سەلاح کردووە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە