کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام بە تەقەی هێزە چەکدارەکان

هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام شەوی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا و هاووڵاتییەکی دیکەش بڕبڕەی پشتی بە

٩ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠٣:١٦


هەنگاو: هەینی ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام  کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی  هەینی ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا و هاووڵاتییەکی دیکەش بڕبڕەی پشتی بە سەختی بریندار بووە و پچڕاوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو،  هێزە ئینتزامییەکان لە جووتسایدی ئیمام بە بیانووی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو دوو هاووڵاتییە کردووە کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا یەکێک لە سەرنشینەکان بە ناوی حەبیب ئاژ دەستبەجێ کوژراوە و یەکێکی دیکەش کە بە ناوی وەحید عەتایی پشتی پێکراوە و بڕبڕەی پشتی پچڕاوە.


ناسنامەی ئەندامەی هێزە ئینتزامییەکان کە تەقەی لەو دوو هاووڵاتییە کوردە کردووە ''ئەکبەری'' ڕاگەیەندراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئینتزامییەکان دوای ئەوەی زانیویانە کە ئەو دوو کەسە هیچ جۆرە ماددەیەکی هۆشبەریان پێ نەبووە شوێنەکەیان بەجێهێشتووە.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە