کوژرانی سێهەمین کۆڵبەر لە ماوەی چوار ڕۆژدا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی خۆی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەو

١٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٠:٥٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی خۆی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری  بەخشی سەفائیەی خۆی تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاو کوژراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە گیانی لەدەست داوە“رەزا ئیبراهیمی“ دانیشتویی گوندی ”کڕکوش“ ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بە بێ ئاگادارکرانەوەی پێشتر دراوەتە بەر دەسرێژ و هەروەها هیچ کەل و پەلێکی پێ نەبووە.

ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو، دوو کۆڵبەری لاو بە ناوەکانی فاخر عەبدوڵڵاهی و ئیسماعیل ساوجی نەژاد لە سنوورەکانی پیرانشار و مەریوان  بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا ٣ کۆڵبەر کوژراون و ٦ کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە