کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوری پیرانشار

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.

١٧ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٩:٤٠

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (١٦ی گەلاوێژی ٢٧١٩/ ٧ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی جێگیر لە پایگای ماشکانی پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکی لاویان کوشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە “فاخر عەبدووڵڵاهی” تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی سەعید ڕاگەیاندووە.

هەروەها، بە هۆی تەقەی ئەو هێزانەوە لانیکەم ٢٠ سەر ئەسبی کۆڵبەرانیش کوژراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عەبدووڵڵهی لەمبارەوە بە هواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، هێزەکانی پایگای ماشکان شەوی ڕابردوو تەقەیان لە بنەماڵەی کۆڵبەرە کوژراوەکە کردووە  و نەیانهێشتووە نزیکی پایگاکە ببنەوە، ئەو سەرچاوە لە درێژەدا رایگەیاندووە هێزەکان تەقەیان لە ئامبولانسیش کردوە و رایانگەیاندووە بە بێ نامەی سپا ئیزنی نزیک بوونەوە بە پایگاکەیان نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە