کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان دای

٢٠ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٢:١٧

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان دایه بەر دەستڕێژی گوللە و شۆفیرەکەیان کوشت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٨ی فیوریەی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سێ ڕێیانی سەڵماس بۆ خۆی ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و شۆفیرەکەیان بە ناوی “بھزاد هاشمی” کوشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاند کە، بێهزاد هاشمی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سەڵماس بووە. ناوبراو خیزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە گومانی هەڵگردتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ناوبراو کاسبکارە کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە