کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە مەهاباد

هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، درابوویە بەردەستڕێژی گوللە، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

٦ خەرمانان ٢٧٢١، ٢٠:٢٤

 

هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، درابوویە بەردەستڕێژی گوللە، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، یەکێک لە ئەندامانی چالاکی سپای پاسداران لە شاری مەهاباد بە ناوی "تاهیر پورداراناب" کە دوو رۆژ پێشتری درابوویە بەر دەستڕێژی گولە و بە سەختی بریندار ببوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەرپرسیارەتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانیان گرتووە ئەستۆ و لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا هاتووە کە ناوبراو فەرماندەی پایگای بەسیجی گوندی "دەریاز"ی سەر بە شاری مەهاباد بووە و ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

گروپی هەڵۆکانی زاگرۆس، گروپێکی چەکدار و نهێنییە کە لە شارەکانی کوردستان چالاکیان هەیە و خۆیان نزیک بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێناسە دەکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە