کچێکی ١٥ ساڵە لە کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لەشاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ماوەیەک پێش ئێستاش ژنێکی لاو لە مەهاباد خۆی کوشتووە.

١١ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٨:٠٣

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لەشاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ماوەیەک پێش ئێستاش ژنێکی لاو لە مەهاباد خۆی کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١١ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ٣١ی مارسی ٢٠١٩)، کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی کامیاران بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری کامیاران ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٥ ساڵەی ”سەمیرا یووزی“ کچی ڕاغب و خەڵک گوندی ”وێزیەر“ ڕاگەیاندووە کە لە ڕێگای بەکار هێنانی چەکەوە خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی (٢ی خاکەلێوە / ٢٢ی مارس) ژنێکی لاوی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”گولچین عەلی دوخت“ کچی جەماڵ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە