کچە قوتابییەکی کورد لەلایەن مامۆستاکەیەوە پرچی لە بیخەوە بڕایەوە

هەنگاو: مامۆستایی بارهێنانی قوتابخانەیەکی شاری ئابادان لە باشووری ئێران پرچی کچیکی تەمەن ١٢ ساڵانی کوردی بڕیوەتەوە کە ئێستا برودۆخی دەروونی ئەم کچە تێک چووە.

٢٣ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١١:٢٦

 

هەنگاو: مامۆستایی بارهێنانی قوتابخانەیەکی شاری ئابادان لە باشووری ئێران پرچی کچیکی تەمەن ١٢ ساڵانی کوردی بڕیوەتەوە کە ئێستا برودۆخی دەروونی ئەم کچە تێک چووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەم رووداوە لە ڕێکەوتی ١٦ی بانەمەڕ رووی داوە بەڵام میدیایی نەبووەتەوە.

ئەم منداڵە کە ناوی “نەرگس”ە لە پۆلی شەشەمی سەرەتایی دەخوێنێت، بە هۆی ئەو کارەوە تووشی کێشەی دەروونی بووە.

ڕۆژی ڕابردوو “قاسمی زادە” بەرپرسی ئیدارەی ئاموزش و پەروەرشی ئابادان ڕایگەیاندووە بەداخەوە ڕۆژی ١٦ی بانەمەڕ، مامۆستایی پەروەرشی ئەم قوتابخانە، لە هەوڵێکی زۆر نابەجێ، بە مەقەست دوو سانت لە پرچی ئەم کچەی بڕیوە.

خوشکی نەرگس بە ناوی مروارید، لە وتووێژێک لە گەڵ پێگەی “شەهروەند” دەڵێ ئێمە لە ئەسڵدا کوردین و قسەی ئەم بەرپرسەی بە درۆ خستەوە و دەڵێ ئەم مامۆستایە لە بنەوە پرچی خوشکەکەمی بڕیوەتەوە و لە حالێکدا پرچی خووشکەکەم زۆر درێژ  بوو.

قاسمی زادە وتوویەتی کە ئەم مامۆستا لە کار دوور خراوەتەوە.

خوشکی نەرگس بڕایگەیاندووە کە دوایی ئەم رووداوە، بەرپرسانی قوتابخانەکە زۆر هاتن بۆ ماڵی ئێمە و نەیاندەهێشت ئەم رووداوە میدیایی بکەینەووە.ئێمە هیشتا ڕەزایەتمان بەو مامۆستا نەداوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە