کچە وەرزشوانە سنەییەکە بە نێوبژیوانی نوێنەرانی فیداسیۆنی جیهانی کۆبۆ ئازاد کرا

هەنگاو: دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەر کرانی کچێکی وەرزشوانی خەڵکی سنە لەلایەن هەنگاوەوە، بە نێوبژیوانی نوێنەرانی

٥ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٤:٠٤

 

هەنگاو: دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەر کرانی کچێکی وەرزشوانی خەڵکی سنە لەلایەن هەنگاوەوە، بە نێوبژیوانی نوێنەرانی فیداسیۆنی جیهانیی  وەرزشی کۆبۆ لە ئێران و هەرێمی کوردستان، ئەو کچە کوردە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە (٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٢٤ی فێوریەی ٢٠١٩)،  ئارەزوو میرکەی وەرزشوانی خەڵکی سنە کە دوو حەفتە پێش دوای ئەوەی ماوەیەک پێش ئێستا لە شاری سۆرانی هەرێمی کوردستان لە یارییەکی کیک بۆکسینگدا سەرکەوتبوو بە سەر یاریزانێکی ئێرانی و ئاڵای کوردستانی هەلکردبوو دەستبەسەر کرابوو، بە نێوبژیوانی نوێنەرانی فیداسیۆنی جیهانیی  وەرزشی کۆبۆ لە ئێران و هەرێمی کوردستان، ئەو کچە کوردە ئازاد کرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی میرەکی تەمەن ٢٠ ساڵ وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەو هەواڵە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ، ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و  بڵاو کردنەوەی وێنەکانی ئەو یارییە لە ئینیستاگرامی خۆی دەستبەسەر کراوە و ئەمڕۆ ئازادکراوە، بەڵام مۆبایلەکەی لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو ناوەندە ئەمنییە بە نووسراوە بەڵێنیان لە ئارەزوو وەرگرتووە کە جارێکی دیکە سەردانی هەرێمی کوردستان نەکات.

چەند مانگ پێش ئێستا یانەی کێبڕکێیەکی وەرزشی لەنێوان یانەی کیک بۆکسینگی ئیسفەها و یانەی سۆران بەڕێوە چوو و ئارەزوو میرەکی وەکوو یاریزانێکی یانەی سۆران لە بەرانبەر یانە ئێرانییەکە کایەی کردبوو و سەرکەوتنی بە دەست هێنابوو.

هەواڵی دەستبەسەر کرانی ئارەزوو میرەکی شەوی ڕابردوو بۆ یەکەم جار لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوە بڵاو کرایەوە و ناوبراو ئەمڕۆ ئازاد کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە