دەستبەسەر کرانی کچێکی وەرزشوان بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دوای سەرکەوتن

هەنگاو: کچێکی وەرزشوانی خەڵکی شاری سنە دوای ئەوەیکە لەگەڵ یانەیەکی هەرێمی کوردستان، توانی بەسەر وەرزشوانێکی ئێرانی سەرکەوێ و ئاڵای

٤ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٢:٢١

 

هەنگاو: کچێکی وەرزشوانی خەڵکی شاری سنە دوای ئەوەیکە لەگەڵ یانەیەکی هەرێمی کوردستان، توانی بەسەر وەرزشوانێکی ئێرانی سەرکەوێ و ئاڵای کوردستانی هەڵکرد، دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کچێكی وەرزشوانی خەڵکی سنە بە ناوی”ئارەزوو میرەکی” تەمەن ٢٠ ساڵ، کە سەرقاڵی وەرزشی کیک بۆکسینگە، دو حەفتە پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارەزوو میرەکی بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دوای سەرکەوتن بەسەر  رکابەرە ئێرانیەکەی لە شاری سۆرانی سەربە هەریمی کوردستان، دوای گەڕانەوەی بۆ شاری سنە دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست نیە.

چەند مانگ پێش ئێستا یانەی کێبڕکێیەکی وەرزشی لەنێوان یانەی کیک بۆکسینگی ئیسفەها و یانەی سۆران بەڕێوە چوو و ئارەزوو میرەکی وەکوو یاریزانێکی یانەی سۆران لە بەرانبەر یانە ئێرانییەکە کایەی کردبوو و سەرکەوتنی بە دەست هێنابوو.

بەپێی یاسا وەرزشییەکانی، ئارەزوو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە و وەکوو یاریزانێک لەگەڵ یانەی کیک بۆکسینگی سۆران گرێبەستی هەبووە و دوای سەرکەوتن ئاڵای کوردستانی بەرز کردووەتەوە، هەر بۆیە دەستبەسەر کردنی ئەو کچە کوردە نایاساییە.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە