کچە پەناخوازێکی کورد لە ئاوەکانی یۆنان خنکا

هەنگاو: کچێکی پەناخوازی خەڵکی کرماشان لە کاتی ڕۆشتن بۆ ئەورووپا لە ئاوەکانی یۆنان گیانی لە دەست دا.

٣ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٢٠:٥٠

 

هەنگاو: کچێکی پەناخوازی خەڵکی کرماشان لە کاتی ڕۆشتن بۆ ئەورووپا لە ئاوەکانی یۆنان گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕووداوی وەرگەڕانی بەلەمێکی هەڵگری پەناخوازان لە نزیک دوورگەی کریتی یۆنان کچێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی “مونیرە حەیدەری” خنکاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مونیرە حەیدەری خەڵکی گوندی زەردۆیی سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی کرماشان بووە.

ڕۆژی پێنج شەممە ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٢ی جولای ٢٠٢١)، بەلەمێکی هەڵری ٤٥ پەناخواز لکە زۆربەیان خەڵکی شارەکانی باشووری کوردستان بوون لە ئاوەکانی دوورگەی کریتی یۆنان وەرگەڕا کە هەتا ئێستا ٣٧ کەسیان ڕزگار بوون و چارەنووسی چەند کەسی دیکەیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە