کۆدار بەرپرسیارێتی کوشتنی سێ ئەندامی سپای پاسدارانی لە دیواندەرە بە ئەستۆ گرت

هەنگاو: یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ی ر ک) باڵی سەربازی کۆمەڵگای دێموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) دوای ٥٠

١ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٦:٠١


هەنگاو: یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ی ر ک) باڵی سەربازی کۆمەڵگای دێموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) دوای ٥٠ ڕۆژ و بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەرپرسیارێتی کوشتنی سێ ئەندامی سپای پاسدارانیان لە دیواندەرە بە ئەستۆ گرت.


بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ی ر ک) ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢٠) بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕ لە نزیک شاری سەقز تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزەکانیان و هێزەکانی سپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە و سێ نیزامی کوژراون.


هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٥ی مەی ٢٠٢٠) تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان حیزبێکی کوردستانی و سپای پاسداران لە کوێستانی “چلچەمە” لە شاری دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە هاتووەتە ئاراوە.


لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا، یەکێک لە فەرماندەکانی سپا بە ناوی “شەکیبا سەلیمی” لەگەڵ دو ئەندامی دیکەی سپای پاسداران بە ناوەکانی “جەعفەر نیزام پور” و “محەمەد شەکری” کوژراون. عەقید شەکیبا سەلیمی، جێگری فەرماندەیی گشتی ئۆپراسیۆنی فەیلقەی شارامفەڕی سپای پاسداران لە پارێزگای سنە بوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە