کۆرۆنا لە کوردستان گیانی ٤٤ کەسی ئەستاندووە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و هەروەها ئەو شارانەی کە ئەو نەخۆ

١٨ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٦:٠٣

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و هەروەها ئەو شارانەی کە ئەو نەخۆشیانەیان تێدا تۆمار کراوە بەرز بووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە تا ئێستا ٤٤ کەس بە هۆی تووشبن بە ئەو پەتایە گیانیان لە دەست بدەن. ئامارێک کە بە ئەنقەست لەلایەن حکوومەتەوە بڵاو ناکرێتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی ڕۆژانەی ژمارەی توشبووەکان و قوربانییەکان.

بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٤٤ هاووڵاتی لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پ{ەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ٧ کەسیان ژن و ٣٧ کەسیان پیاو بوون.

جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئیلام: ٦ حاڵەت (١ ژن و ٥ پیاو)

پارێزگای کرماشان : ١٤ حاڵەت (٣ ژن و ١١ پیاو)

پارێزگای سنە: ٢٠ حاڵەت (٣ ژن و ١٧ پیاو)

پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت (٤ پیاو)

شارەکانی سەقز و کرماشان بە ١٤ حاڵەت و ١٢ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (٥ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (١ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١ حاڵەت)، سنە (٥ حاڵەت)، مەریوان (١ حاڵەت)، میواندواو (١ حاڵەت) و ئورمیە (٤ حاڵەت) تۆمار کراوە.

تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لە لایەن هەنگاوەوە لە حاڵێکدایە کە، وەزارەتی تەندروستی ئێران تا ئەمڕۆ تەنیا گیان لە دەست دانی ١٠ کەسی لەو شارانە ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە