کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی هەورامان بە تەقەی هێزەکانی ئێران پێکرا

هەنگاو: لە یەکەمین ڕۆژەانی ساڵی نوێی زایینی، کۆڵبەرێکی خەڵکی نەسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

١٢ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٦:٤٣

 

هەنگاو: لە یەکەمین ڕۆژەانی ساڵی نوێی زایینی، کۆڵبەرێکی خەڵکی نەسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٢ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوە ”ئامانج شەکەری“ کوڕی تۆفیسق و خەڵکی نەسوود ڕاگەیندراوە کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆفی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا،  ٧١ کۆڵبەری کورد گیانیان لە دەست داوە و ١٦٠ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە