کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ کوژرا + وێنە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ لەکاتی کۆڵبەری و بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

١٤ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٩:٣٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ لەکاتی کۆڵبەری و بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو کۆڵبەرە کە خەڵکی گوندی گەڵازی شنۆ بووە لە کاتی کۆڵبەری و بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانەکانی کێلەشین کوژراوە. 

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوژراوەی ”عەبدولقادر ساڵحیان“ تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕێ جەمیل ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی یاگادار، عەبدولقادر چەند ڕۆژ بریندار کراوە و لەکاتی هەڵهاتن لە دەستی هێزەکانی ئێران لە دوو هاوڕێی دیکەی دابڕاوە. خەڵک ڕۆژی چوارشەممە (١٤ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٥ی دێسامبری ٢٠١٨) تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کە باوکی چوار منداڵیشە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری شنۆ کراوە.

عەبدولقادر ساڵحیان ماوەی چەند ساڵە نیشتەجێی شارەدێی دزەی مەرگەوەڕ سەر بە ئورمیەیە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە