کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە سنووری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی خەڵکی شارۆچکەی ساحێب سەر بە شاری سەقز لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٦:١٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی خەڵکی شارۆچکەی ساحێب سەر بە شاری سەقز لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ )١٤ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی ئاروین شەوکەتی تەمەن ١٨ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ڕایگەیاند کە ئاروین شەوکەتی خەڵکی شارۆچکەی ساحێب بووە و لاقی بە سەختی بریندار بووە.

ئاروین شەوکەتی بەمەبەستی چارەسەریی پزشیکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزشیکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە