گواستنەوەی هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراو بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە نزیکەی ٤٥ ڕۆژ پێش ئێستا دەستبەسەر کراوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

٢٧ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٠:٤٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە نزیکەی ٤٥ ڕۆژ پێش ئێستا دەستبەسەر کراوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”ئورهان قاسمی“ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئورهان قاسمی نزیک بە ٤٥ ڕۆژ پێش (خەرمانان / سێپتامبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

ئورهان قاسمی ئێستا لە بەندی لاوانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە