گیان لە دەست دانی دوو کرێکار لە ئیلام و سنە

هەنگاو: دوو کرێکار لە شارەکانی سنە و چرداوڵی ئیلام لە کاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کار گیانیان لەدەست دا.

١٧ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٣:٥١

 

هەنگاو: دوو کرێکار لە شارەکانی سنە و چرداوڵی ئیلام لە کاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کار گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١٧ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٧ی مەی ٢٠١٩) کرێکارێکی تەمەن ٣٥ساڵ لە کاتی دروست کردنی مەلەوەانگەیەک لە شاری سەراولەی ئیلا، بە هۆی رووداوی کار گیانی لەدەست دا.

میدیا خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو کرێکارە خەڵکی چەرداوڵ بووە گوازراوەتەوە پزیشکی دادوەری.

لەلایەکی، دیکەوە ڕۆژی ڕابردوو پیاوێکی تەمەن ٥٦ ساڵ لە شاری سنە لە کاتی خاوێن کردنەوەی ئاسانسۆر کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە