گیان لە دەست دانی کرێکارێکی سنەیی لە سەلاسی باوەجانی

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سنە لە کاتی کار لە سەلاسی باوەجانی بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی دەست دا.

٢٢ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٢:٤٢

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سنە لە کاتی کار لە سەلاسی باوەجانی بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی دەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلە بەیانی چوارشەممە (٢٢ی رەشەمەی ٢٧١٨/ ١٣ی مارسی ٢٠١٩) کرێکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی حامید قادری لە کاتی کار لە سەلاسی باوەجانی گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەلاسی باوەجانی ڕایگەیاند کە حامید خەریکی کاری جۆشکاری بووە و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.

لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٧ کرێکاری لە شارەکانی کوردستان بە هۆی رووداوی کار گیانیان لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە