گیان لە دەستدانی کاسبکارێکی مەریوانی بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هەنگاو: بە هۆی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی مەریوان و هەڵدێرانی، شۆڤێرەکەی گیانی لە دەست دا.

٢٦ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٦:٠٩

 

هەنگاو: بە هۆی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی مەریوان و هەڵدێرانی، شۆڤێرەکەی گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“،  ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی مەریوانی بە ناوی ”رەحمان جەمشیدی“ چەند ڕۆژ پێش دوای ئەوەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ڕاوەدوو نرابوو لە ملەی تەتە هەڵدێرا و لەئاکامدا ئەو کاسبکارە کوردە بە سەختی بریندار بوو.

ڕەحمان جەمشیدی کوڕی حاجی ئیبراهیم و دانیشتووی گوندی سێفی سەروو سەر بە مەریوان بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ڕەحمان جەمشیدی پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ڕۆژی شەممە (٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ١٤ی ئاوریلی ٢٠١٨) بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە