گیان لە دەستدانی کرێکارێکی شارەوانیی لە ئورمیە

هەنگاو: کرێکارێکی پاککەرەوە لە کاتی کار و بە بە هۆی رووداوێکەوە گیانی لەدەست دا.

٢٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢١:٠٦

 

هەنگاو: کرێکارێکی پاککەرەوە لە کاتی کار و بە بە هۆی رووداوێکەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشت بەستن بە هواڵی میدیا خۆجێیەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی گەلاوێژ ٢٧١٩(٢٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩) یەکێک لە کرێکارانی شارەوانیی ئورمیە لە کاتی خاوێنکردنەوەی یەکێک لە شەقامەکان و  بە هۆی پێکدادان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە ئۆتۆمبێلێی جۆری پژۆ ٢٠٦ لەو کرێکارەی داوە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی گەلاوێژ کرێکارێکی دیکەی شارەوانی لە شاری بۆکان بە ناوی رەحمان حسەینی ئازەر تەمەن ٥٣ ساڵ لە کاتی کاردا بە هۆی پێکدانان لەگەڵ ئۆتۆمبیل گیانی لەدەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە