گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بۆکانی بە هۆی رووداوی کار

هەنگاو:کرێکارێکی لاوی خەڵکی بۆکان لە کاتی کار و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

٢ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٥:٣٧

 

هەنگاو:کرێکارێکی لاوی خەڵکی بۆکان لە کاتی کار و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە (٣١ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ٢٠ی ئاوریلی ٢٠١٩) کرێکارێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە ناوی زاهد دەرخوش لە کاتی کار کردندا تووشی رووداوی کار بووە و گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زاهید دەرخوش بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بینایەک بە سەختی بریندار بووە و دوای گەیاندنی بۆ ناوەندە دەرمانیەکان گیانی لەدەست دا.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو لانیکەم ٤ کرێکاری کورد لە کاتی کا گیانیان لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە