گیانلەدەستدانی پەناخوازێکی سەردەشتی لە سنوورەکانی فەرانسە و بلژیک

هەنگاو: پەناخوازێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتی بریتانیا لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەستدا.

٢٨ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٠:٥٦

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: پەناخوازێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتی بریتانیا لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، پەناخوازێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی لوقمان مەرەسنی کە ماوەیەک لەمەوپێش لە ڕێگەی تورکیە خۆی گەیاندبووە سنوورهەکانی یەکێتی ئەورووپا، لە رووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم پەناخوازە لەگەڵ دوو کەسی دیکە ویستویانە بچنە بریتانیا، لە فەرانسە سواری کامیۆنێک دەبن، کاتێک دەزانن کامیۆنەکە چووەتە خاکی بلژیکەوە، یەک بە یەک خۆیان لە کامیۆنەکە دەخەنە خوارەوە، و لوقمان لە کاتی خۆفرێدانی بە هۆی بەرکەوتنی لەگەڵ تابلۆیەک دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئەم پەناخوازە کوردە کە خەڵکی گوندی بێورانی سەردەشتە، ئێستا لە دەستی پۆلیسی بێلژیکدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە