(ی ر ک) گیان لەدەستدانی گریلایەکی لە بانە پشتڕاست کردەوە

هەنگاو: پاش نزیکەی ١٠ ڕۆژ لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نزیک شاری بانە، یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (ی ر ک) باڵی سەربازی کۆ

٢٨ جۆزەردان ٢٧٢١، ٢٠:٠١

 

هەنگاو: پاش نزیکەی ١٠ ڕۆژ لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نزیک شاری بانە، یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (ی ر ک) باڵی سەربازی کۆمەڵگای دێموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)  گیان لە دەستدانی ئەندامێکی ئەو حیزبەی پشتڕاست کردەوە.

بە گوێرەی بەیاننامەیەک کە کۆدار ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی جۆزەردان (١٨ی ژوئەن)، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٩ی ژوئەنی ٢٠٢١)، لە نزیک گوندی “بنەخوێ”ی شاری بانە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزەکانی (ی ر ک) هاتووەتە ئاراوە و لە ئاگامدا گریلایەکی خەڵکی ئیستامبۆلی تورکیا بە ناوی “هیزڵ ئاجوول” گیانی لە دەست داوە.

بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو گریلایە دوای تێکهەڵچوونێکی قورس تەقەمەنی پێ نەماوە و بە دوایین گوللە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەرمەکەی بۆ سنە گوازراوەتەوە.

هەر لەو پەیونەدییەدا و بە گوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، سێ ڕۆژ دوای ئەو تێکهەڵچوونە واتە ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوئەن)، هیزەکانی جێگیر لە پایگای هەنگەژاڵی بانە بە چەکی ئار پی جی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری گریلاکانی پارتی ژیانی ئازاد (پژاک)یان لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج کە زانیارییەک لەسەر زیانی گیانی ئەو هێرشە لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە