یونان/ پەناخوازێکی کورد ٤٥ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

هەنگاو: چالاکێکی کورد کە وەکوو پەناخواز ڕووی لە وڵاتی یونان UN بە نیسبەت داواکارییەکانی ماوەی ٤٥ ڕۆژە کە مانی لە خواردن گرتووە.

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٦:٥٤


هەنگاو: چالاکێکی کورد کە وەکوو پەناخواز ڕووی لە وڵاتی یونان کردووە، بە هۆی وڵامدەرنەبوونی UN بە نیسبەت داواکارییەکانی ماوەی ٤٥ ڕۆژە کە مانی لە خواردن گرتووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەنوەر نیلووفەری خەڵکی مەهاباد ماوەی پێنج ساڵە وەکوو پەناخواز لە یونان دەژیت و ئیستا بە هۆی وڵامدەرنەبونی UN بە نسبەت داخوازییەکانی و نیشتەجێ کردنی لە یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەورووپا، مانی لە خواردن گرتووە.


ناوبراو لە پەیەوەندییەکی تەلەفوونیدا بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا چەندین جار و هەر جار بۆ ماوەیەکی زۆر مانم لە خواردن گرتووە. سەرباری ئەوەی کە ناوبراو هیچ جۆرە شوێنێکی بۆ مانەوە نیە نە حکوومەتی یونان و UN بە نیسبەت داواکارییەکانی وڵامدەر نەبوون.


بە وتەی ئەو پەنابەرە کوردە، ناوبراو لە دۆخێکی جەستەیی و دەروونی نالەباردایە و ئەو وێنانەش کە لە ناوبراو بڵاو بوونەتەوە دەرخەری ئەوەن کە ناوبراو بەشێکی زۆری کێشی لەشی دابەزیوە.


ئەنوەر نیلووفەری ساڵی ٢٠١٤ چووەتە یونان وئیقامەی سیاسی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە. دواتر چووەتە وڵاتی سوید و داوای پەنابەری کردووە، بەڵام دەستبەجێ ناوبراویان بۆ یونان دیپۆرت کردووەتەوە.


ناوبراو لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا مۆڵەتی ئیقامەی پەنابەری خۆی لە یونان نوێ نەکردووەتەوە و بە وتەی ناوبراو بە پێی یاسای نوێی دوبلین، ناوبراو دەتوانێت لە وڵاتێکی دیکە داوای پەنابەری بکات، بەڵام هێشتا لەلایەن UN وڵامێکی پێ نەدراوەتەوە.


هەرچەند کەیسی ناوبراو لە پەرلمانی ئەورووپاش خراوەتە بەر باس، بەڵام هەتا ئێستا هیچ لایەنێک بەدەم داواکارییەکانی ناوبراو نەهاتووە.


ئەنوەر نیلووفەری خەڵکی شاری مەهاباد و خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاری بیناسازی لە زانکۆی سەلاحەدینی هەولێر وەرگرتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە