یەکەم دانیشتنی دادگای سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان بەڕێوە چوو

هەنگاو: دوای چوار مانگ لە ئازادیی کاتی چالاکانی مەدەنی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە، یەکەمین دانیشتنی دادگای ئەو سێ کەسە لە دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو.

٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٧:٢١


هەنگاو: دوای چوار مانگ لە ئازادیی کاتی چالاکانی مەدەنی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە، یەکەمین دانیشتنی دادگای ئەو سێ کەسە لە دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (١٩ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، یەکەمین دانیشتنی دادگای هەر یەک لە سیرووس عەباسی، فەریدە وەیسی و ئازاد عەباسی سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوە چوو.


سیروس عەباسی و هاوژینەکەی فەریدە عەباسی ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٩ (١٤ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان هەڵیان کوتایە سەر ”ناوەندی پەروەردەی زانست“ دەستبەسەر و ئازاد عەباسی کە هەمان ڕۆژ بە مەبەستی بەدواداچوونی چارەنووسی ئەوان سەردانی بنکەی ئیتلاعاتی کردبوو، کەوتە بەر لێدان و کوتانی ئەو هێزانە و دەستبەسەر کرا.


ئەو سێ چالاکە مەدەنیە کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دوای دوو مانگ بەندکران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ و ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە