یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکانی شاری بانە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: یەکێک لەو سێ کۆڵبەرەی کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کرابووە ئامانج، بە هۆی سەختی.

٢٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٣:٠٤

 

هەنگاو: یەکێک لەو سێ کۆڵبەرەی کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کرابووە ئامانج، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوایین کاتژمێرەکانی شەوی یەکشەممە، نامیق غوڵامی ئەو کۆڵبەرە لاوەی خەڵکی بانە کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە گەڵ دوو کۆڵبەری دیکە بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گیانی لە دەست دا.

نامیق غوڵامی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٣ی ژانویەی ٢٠١٨)، هاوڕێ لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ”کارزان ئەمین زادە“ و ”جەبار ئەحمەدی“ لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن چەکدارانی ئێرانەوە درابوونە بەر دەستڕێژی گوللە و بریندار کرابوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سالی ٢٠١٨ی زایینیدا ٣٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری بانە بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٥ کەسی دیکەیان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە