بریندار بوونی ٤ کۆڵبەر لە بانە و سەردەشت

هەنگاو: سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٢٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٧:١٦

 

هەنگاو: سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٣ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستەیک لە کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا سێ کەسیان بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرەی ”کارزان ئەمین زادە و نامیق غوڵامی" خەڵکی  گوندی "خوێڕی ئاو"  و " جەبار ئەحمەدی خەڵکی گوندی "کانی سوور"ڕاگەیاندووە .

لەلایەکی دیکەوە، شەوی ڕابردوو کۆڵبەریکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "شەهریار خزری" لە سنووری ئەو شارە کەوتووەتە بەر پەلاماری هێزە چەکدارەکانی ئێران و بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنیری هەنگاو لە شاری سەردەشت ڕایگەیاند کە ئەو کۆڵبەرە گوللە بەر سەری کەوتووە و بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سالی ٢٠١٨ی زایینیدا ٣٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری بانە بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٥ کەسی دیکەیان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە