ئەسکەندەر محەمەدپوور بەمەرج ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ بە پێبەندەوە نێردرابوویە مرەخەسی، بەمەرج ئازاد کرا.

٤ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٢٣:٤٠

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ بە پێبەندەوە نێردرابوویە مرەخەسی، بەمەرج ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەسکەندەر محەمەدپوور، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ  (جولای ٢٠٢١ ) نێردرابوویە مرەخەسی، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەسکەندەر محەمەدپوور، تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٥ی ژوئیەی ٢٠٢٠) لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکەی دیکەی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و پاش سێ مانگ، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگای ئازاد کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، سەرئەنجام لە پاییزی هەمان سال لە لایەن دادگای گشتیی و شۆڕشی شنۆوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بۆ بڕایەوە.

ئەسکەندەر محەمەدپوور دواجار  مانگی بەفرانباری ٢٧٢٠ (دێسامبری ٢٠٢١) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە