هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ سزای ٣٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە سزای ٣٠ مانگ بەندکرانی بۆ بڕایەوە و بە

١٢ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٢:٥٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە سزای ٣٠ مانگ بەندکرانی بۆ بڕایەوە و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا.

بە گوێڕەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی "ئەسکەندەر محەمەدپوور"، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە.

ئەسکەندەر محەمەدپوور، تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٥ی ژوئیەی ٢٠٢٠) لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکەی دیکەی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و پاش سێ مانگ، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگای ئازاد کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، سەرئەنجام لە پاییزی ئەمساڵدا لە لایەن دادگای گشتیی و شۆڕشی شنۆوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بۆ بڕایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە