ئەفشێن شەیخولئیسلامی دیسان دەستبەسەر کرایەوە

هەنگاو: ئەفشین شەیخولئیسلامی چالاکی سیاسی خەڵکی سنە بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرایەوە.

٧ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٩:٢٣


هەنگاو: ئەفشین شەیخولئیسلامی چالاکی سیاسی خەڵکی سنە بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەفشین شەیخولئیسلامی، چالاکی سیاسی خەڵکی سنە ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار گوازرایەوە.


ئەفشین شەیخولئیسلامی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١٨ لەگەڵ جوار کەسی دیکە دەستبەسەر و دوای یەک مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هەر کامەیان بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوون.


ناوبراو دواجار ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٦ی مارسی ٢٠٢٠) هاوڕێ لەگەل جوار کەسی دیکە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بە هەژمارکردنی یەک مانگ دەستبەسەر کرانی ئەو پێنج کەسە و دوای ئەوەی پەتای کۆرۆنا لە ئێران تەشەنەی کرد، دوو مانگی دیکەی حوکمەکەیان بەر لێبوردن کەوت و نەچوونەوە بەندیخانە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە