سێ چالاکی ژینگەپارێز حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی دژبەری حکوومەت حوک.

٢٦ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٤:٥٠



هەنگاو: سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی دژبەری حکوومەت حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٦ی مارسی ٢٠٢٠)، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنە سێ چالاکی ژینگەپارێزی هەر کام بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران مەحکووم کرد.


بە پێی ئەو حوکمە هە ریەک لە ئارمان وەفایی، فەردین کەریمی و ئەفشین شەیخولئیسلامی هەر کامەیان حوکمی سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.


ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”هاوکاری کردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە سەر ئەو سێ کەسەدا سەپاوە و دادگا بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی حوکمەکەی دەرکردووە.


ئەو سێ چالاکە کوردە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و دوای یەک مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هەر کامەیان بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوون.


ئارمان وەفای لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر و دوای ٣ مانگ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.


ئەفشین شەیخولئیسلامی دانیشتووی ئامریکایە و ساڵی ڕابردوو بە بەمەبستی سەردانی دایک و باوکی کە بەساڵاچوو و نەخۆش بوون، سەردانی شاری سنەی کردبوو و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە