ئەگەری دیپۆرت کردنەوەی پەنابەرێکی سیاسیی کورد لە سویدەوە بۆ ئێران لەئارادایە

هەنگاو: پەنابەرێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت مەترسیی دیپۆرت کرانەوە لەسویدەوە بۆ ئێرانی لەسەرە.

١٣ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢١:٥١


هەنگاو: پەنابەرێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت  مەترسیی دیپۆرت کرانەوە لەسویدەوە بۆ ئێرانی لەسەرە.
 
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، رەسووڵ عەزیزی خەڵکی شاری سەردەشت کە وەکوو پەنابەری سیاسی رووی لە وڵاتی سوید کردووە لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی پەنابەرانی شاری سویدەوە بڕیاری سنوورداش کردنەوەی بۆ ئێرانی پێ راگەیەندراوە.
 
رەسووڵ عەزیزی لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، داوای لەسەرجەم رێکخراو و ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ کرد کە بە مەبەستی پێشگیری کردن لە بڕیاری دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێران، یارمەتی بدەن.
 
ئەو چالاکە سیاسیە کوردە بەهۆی فشاری ناوەندە ئەمنییەکنی ئێران لە ساڵی ۲٠۱٥دا رووی لە وڵاتی سوید کردووە.
 
لەماوەی ساڵانی رابردوودا ژمارەیەک پەنابەری سیاسی لە وڵاتانی ئەوروپاییەوە دیپۆرتی ئێران کراونەتەوە کە بەرەوڕووی ئەشکەنجە و حوکمی درێژماوە بوونەتەوە لە هەندێ حاڵەتدا کەسی دیپۆرت کراو لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەس داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە