فەریاد قادری دوای بانگکران بۆ دادگای شۆڕشی سنە دەستبەسەرکرا

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٦:١٢

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

فەریاد قادری، هاووڵاتی کوردی خەڵکی سەوڵاوا، دوای بانگکران بۆ دادگای شۆڕشی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادگار گواسترایەوە. ئەو هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن ئەو دادگایەوە سزای پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێندراوی بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٠ی مارسی ٢٠٢٤)، فەریاد قادری، هاووڵاتیی تەمەن ٤٧ ساڵی خەڵکی گوندی کۆڵیژ سەر بە شاری سەوڵاوا، دوای بانگکران بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی قادری، فەریاد قادری ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ناوبراو بە تۆمەتی "هاوکاری و ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) " سزای ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێندراوی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە