سەقز؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئاسۆ عەلائەدینی

٢٠ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٩:٠٤

هەنگاو؛ هەینی ۲۰ی خەرمانانی ۲۷۲۶

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی سەقز بە ناوەی ئاسۆ عەلائەدینی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ۱۲ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۳ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، ئاسۆ عەلائەدینی، تەمەن ۴۲ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی «هەوێی» و دانیشتووی شاری سەقز لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا دەستبەسەر کراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بێ پێشکەشکردنی بەڵگەی دادوەری هەوڵی دەستبەسەرکردنی بەڕێز عەلائەدینییان داوە. سەرەڕای سەردان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و نزیکانی بۆ دامەزراوە ئەمنییەتییەکان و دادسەرای سەقز، بەرپرسان لە پێشکەشکردنی هر جۆرە وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە دامەزراوەی دەستبەسەرکەر و بارودۆخی ناوبراو خۆ دەپارێزن.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە