دەستبەسەرکرانی کورتماوەی فواد شەعبانی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە
فواد شەعبانی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەرکرا

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١١:٠٩
هەنگاو؛ هەینی ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣
فواد شەعبانی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەرکرا و دوای ٨ کاتژمێر لێپرسینەوە بەشێوەی کاتی ئازادکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٥ی مارسی ٢٠٢٤)، فواد شەعبانی تەمەن ٣٦ ساڵ، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای بانگکران بۆ ناوەندی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەرکرا.
هەنگاو ئاگادارکراوەتەوە کە، ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە دوای ٨ کاتژمێر دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە بەشێوەی کاتی ئازادکراوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.