پاوە؛ دەستبەسەرکرانی کورتماوە و لێپرسینەوە لە ئاوارە حەیدەری، شاعیر و نووسەری کورد

ئاوارە حەیدەری، شاعیر و نووسەری کوردی خەڵکی پاوە دوای بانگکران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ ماوەی چ

١٧ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٧:١٧

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

ئاوارە حەیدەری، شاعیر و نووسەری کوردی خەڵکی پاوە دوای بانگکران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لەژێر لێپرسینەوە داندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٧ی مارسی ٢٠٢٤)، ئاوارە حەیدەری، خەڵکی گوندی "زەردۆیی" سەر بە شاری پاوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگکرا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەربوو و ئەشکەنجەی دەروونی درا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو نووسەرە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لەژێر گوشاردا بووە و لێپرسینەوەی لێکراوە و لە ئاکامدا بە وەرگرتنی بەڵێن لە هاوژینەکەی، ئازادکرا.

هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە، بانگکرانی ئاوارە حەیدەری لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوەی بە "چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" ناوبردراوە، ڕوویداوە و بۆ ئەو بابەتە هۆشدارییان بە ناوبراو داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە