مەریوان؛ گیانلەدەستدانی میلاد تەبەد، کۆڵبەری تەمەن ۲۸ ساڵ پاش یەک ساڵ خەوێندران لە نەخۆشخانە
هەنگاو؛ سێشەممە ۲۷ی گەلاوێژی ۲۷۲۶
میلاد تەبەد، کۆڵبەری تەمەن ۲۸ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، پاش یەک ساڵ بەدەستەوەناڵاندنی برینە سەختەکانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ۷ی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۲۷ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۱۸ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی میلاد تەبەد پاش نزیکەی یەک ساڵ خەوێندران لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی سنە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی پێشووی هەنگاو، میلاد تەبەد ڕۆژی دووشەممە ۳ی خەرمانانی ۲۷۲۵ (۲۵ی ئاگۆستی ۲۰۲۵)، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە، لە مەودایەکی نزیکەوە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە بەشی سەریەوە بەسەختی بریندار کرابوو.
میلاد تەبەد خەڵکی ئاوایی "گلیە"ی مەریوان، پاش برینداربوونی لە سەرەتادا بە مەبەستی چاودێریی پزیشکیی دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەی «بووعەلی سینا» لە مەریوان گواسترایەوە و دواتر بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سنە گواسترایەوە؛ ناوبراو لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لەم نەخۆشخانەیە خەوێندرابوو.