بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە ناوی مووسا زیباپوور بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ٢١:٣٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مووسا زیباپوور، خەڵکی شاری پیرانشار و باوکی سێ منداڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری بانە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۱۳ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، هێزەکانی پاسەوانی سنوور جێگیر لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی مووسا زیباپوور، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم کۆڵبەرە کاتژمێر ۴ی پاشنیوەڕۆ کوژراوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، تەرمی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، مووسا زیباپوور پێشتریش لە ڕێکەوتی ۲۳ی پووشپەڕی ۲۷۲۱ لە ڕەوتی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری «ماشکان»ی پیرانشار بەسەختی بریندار کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە