سنووری بانە؛ کوژرانی محەممەد تەوحیدپەنا، کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
١٩ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٣:٢٧
هەنگاو؛ دووشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی محەممەد تەوحیدپەنا لە کاتی کۆڵبەری لە سەر خاڵی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٦)، هێزە چەکدارەکانی هەنگی سنووریی ئەران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوە و ئاگاداریی پێشوو دەستڕێژییان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە.
لە ئەنجامی تەقەی ئەم هێزانەدا، محەممەد تەوحیدپەنا، کۆڵبەری تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی گوندی «وەزمەڵە»ی سەر بە شارۆچکەی سەرشیو لە سەقز دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی هەنگی سنووری بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشووەخته تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
سەرچاوە: Hengaw