بانە؛ برینداربوونی حەسەن موستەفازادە، کۆڵبەری خەڵکی ڕەبەت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کۆڵبەرێکی کوردبە ناوی حەسەن موستەفازادە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «هەنگەژاڵ»ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی بە سەختی بریندار بوو. ناوبراو بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٦)، حەسەن موستەفازادە، کۆڵبەری تەمەن ٤٩ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «هەنگەژاڵ»ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی ئێران بە سەختی بریندار بووە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم کۆڵبەرە کە باوکی سێ منداڵە، دوای گواستنەوەی سەرەتایی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی بانە، بە هۆی سەختیی برینەکانی و خراپیی باری تەندروستییەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان لە تەورێز گواستراوەتەوە.