سەردەشت؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ۳۰ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٢٩ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٨:٥٦

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی یووسف مامەپوور، تەمەن ۳۰ ساڵ و خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۸ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۱۹ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی یووسف مامەپوور، تەمەن نزیکەی ۳۰ ساڵ، خێزاندار، باوکی منداڵێکی بچووک و خەڵکی ئاوایی «وەردێ»ی سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور کوژرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم کۆڵبەرە لاوە لە سنووری «بەردەسپیان»ی سەردەشت، لەنێو پۆلێک لە کۆڵبەران بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە لە بەشی سک و گورچیلەیەوە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و بەهۆی خوێنبەربوونەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە