دەستبەسەرکرانی ڕەسووڵ گەلەبان، ڕۆژنامەنووس و چالاکی میدیایی کورد لە ئورمیە

١٩ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٨:٢٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

ڕەسووڵ گەلەبان، لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی میدیایی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٧ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، ڕەسووڵ گەلەبان، لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی میدیایی لە ئورمیە لەلایەن پۆلیسی فەتاوە دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ڕەسووڵ گەلەبان، دوای سکاڵای داواکاری گشتی و شۆڕشی ئورمیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕووی داوە.

ڕەسوول گەلەبان، چالاکی میدیایی، خاوەن ئیمتیاز و هەروەها بەڕێوبەری پێگەی هەواڵی "ئورمیە ٢٤"ە و وەکوو پێشکەشکاری هەواڵەکانیش چالاکی دەکات.

ناوبراو لە دوایین پۆستی ئینستاگرامییەکەیدا لە نامەیەک بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بەڕێوەچوونی ئەو ڕەسمە مێژوویییەی بە هەڵگری پەیامی ئاشتی بۆ تەواوی خەڵک زانیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە