مستەفا حەمدی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

٢١ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٣:٢٢

هەنگاو؛ سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

مستەفا حەمدی، ڕۆژنامەنووس و میدیاکاری خەڵکی سەقز جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارەدا دەستبەسەر کرا. ناوبراو بەهۆی چالاکییەکانی پێشینەی دەستبەسەرکرانی لە ڕابردووشدا بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٧ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، مستەفا حەمدی، بەڕێوەبەری کەناڵی "پرسمان"ی سەقز لە تەلاری میلادی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی مستەفا حەمدی بە تۆمەتی "چالاکیی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران" بووە و ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

مستەفا حەمدی، ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢١ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە سەرجەم سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. لەو ماوەیە، شازدە مانگ لەو سزایە جێبەجێ دەکرێت.

شایەنی باسە کە، ناوبراو لەگەڵ چوار چالاکی میدیایی دیکە مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٠، لە دوای سکاڵای شارەوانی پێشووی سەقز بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان بانگ کرابوون و لێپرسینەوەیان لێکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە